FSCH EVENTS‎ > ‎

وۆركشۆپێك بە ناونيشانى ژنان و كچان لە بوارى زانستيدا ئەنجامدرا

posted Feb 17, 2019, 11:23 AM by Faculty of Science and Health   [ updated Feb 17, 2019, 11:30 AM ]


ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٩/٢/١١ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ، لە لايەن ليژنەى چالاكيەكانى فەكەڵتى زانست و تەندروستيەوە وۆركشۆپێك ئەنجامدرا سەبارەت بە ڕۆڵى ژنان و كچان لە بوارى زانستيدا.

 وەک ئاشکرایە رۆژی١١ی شوبات وەک رۆژی جیهانی  ژنان و کچان لە بواری زانستیدا دانراوە لە لایەن ڕێکخراوی  نەتەوە یەکگرتوەکان و هاوبەشەکانی لە سەرانسەری دونیادا. ئەم رۆژە دەرفەتێکە بۆ پاڵپشتی کردنی ژنان و کچان لە بواری زانستی، هەروەها بۆ شکاندنی ئەو وێنانەی کە لە بایەخی ژنان و کچان کەم دەکەنەوەو دەیانەوێت بیانوەستێنن. بوارەکانی پەیوەست بە زانست زۆر گرنگن بۆ ئابوری جیهان وە بۆ بە دەستهێنانی پێشکەوتنی زیاتر  لە بواری زانستیدا زۆر گرنگە جیاوازی نێوان رەگەزەکان نەهێڵدرێت ، هەر چەندە لە زۆرینەی وڵاتانی دونیادا نەیانتوانیوە تاوەکو ئێستا یەکسانی نێوان رەگەزەکان دەستەبەربکەن  لە بواری زانستدا.

لێژنەی چالاکیەکانی   فەکەڵتی زانست و تەندروستی لە زانکۆی کۆیە ئەم وۆرک شۆپەی رێکخستبوو  بە هاوکاری و بەشداری هەر یەکە لە رێکخراوی  (Emma organization ) و Women Empowerment Organization (WEO))  و (سەنتەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بەجێندەرو گەشەپێدانی زانکۆی ئەمریکی CGDS)،( Rebaz Foundation )  و  ڕێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان  (WOLA).

وە لە کۆتایی وۆرک شۆپەکە خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له‌لایه‌ن زانكۆی كۆیه‌ به‌ بەخشرا بە هە موو رێکخراوەکان






Comments