گفتوگۆی ماستەرنامەیەک لە فاکەڵتی زانست و تەندروستی ڕۆژی سێشەمە
ڕێکەوتی ٢٤⁄١٢⁄٢٠١٩ ماستەرنامەی خوێندکار (سورمە حمد ابراهیم) خوێندکاری
خوێندنى باڵای ماستەر لەبواری ماتماتیک لە بەشی ماتماتیکی فاکەڵتی زانست و
تەندروستی بەڕێوەچوو. لیژنەى گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێزان: پ.د. کاروان حەمە فەرەج زانکۆی سلێمانى سەرۆکى لیژنە پ.ی.د. ولید حسین عزیز زانکۆى سەلاحەدین ئەندام د. شیلان عبدالقادر زانکۆى سۆران ئەندام پ.ی.د. ڕزگار حاجى صالح زانکۆى ڕاپەرین ئەندام و سەرپەرشتیار پ.د. محمد شامى حسۆ زانکۆى کۆیە ئەندام و سەرپەرشتیار دواى گفتوگۆیەکى چڕو پڕو بەرگریکردنى خوێندکار لە نامەکەى، بڕوانامەى ماستەرى پێبەخشرا. |