FSCH EVENTS‎ > ‎

ڕاپۆرتی لێژنەى زانستی زانکۆى کۆیە بۆ ناوچەى تابان / سلێمانى - سەبارەت بە دەرچونى جۆرێک لە ماسى بۆ یەکەم جار لەم ناوچەیە

posted Apr 26, 2016, 12:50 PM by Soma Fatah Rasul

لێژنەیەکى زانستى زانکۆى کۆیە کە پیکهاتبوو لە بەرێزان ( د. تاها جلال عمروە د. رۆستەم  سلام عزیزوە م. ریًبوار تاهر عزیز ) رۆژى سێشەممە رێکەوتى 5/4/2016سەردانى ناوچەى (تابین) لە پارێزگاى سلێمانى یان کرد کە ئەکەوێتە دوورى 24 کم باکوری رۆژهەڵاتى شارۆچکەى (دوکان) کە پێگەى ئەسترۆنۆمى (  355001 ) باکور وە (  450622 ) رۆژهەڵات  وە بەرزی (755) م لە ئاستى دەریا، بەمەبەستى لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم جۆرە ماسییەى کە دەرکەوتوە لە کانییەک کە ئەکەوێتى سەر روباری تابین لە چوارچێوەى گوندى کانى شۆک.
لەئاکامى بارانى زۆر ، ئاوى کانیەکە بەرز بۆتەوە وە بۆتە هۆکارى دەرچونى ژمارەیەکى زۆر لەم جۆرە ماسیە لە م کانیە ، وە ئەم جۆرە ماسیە لە نێوان بەردەکان دەرچونە کە لە شێوازى ئەشکەوت دایە وە ئاوى کانیەکە ساردە وە شیرینە ، و ە ئەم جۆر ماسیە تەنها لە ناو ئاوى ساردى ئەشکەوت وە کە تاریکە ئەژیت .
مواسەفاتى ماسییەکە :
1. درێژى ماسییەکە ( 5 -20   سم) رە.
2. رەنگى پەمەییە.
3. پێستى بێ پولەکەیە وە روونە ، کە ئەتواندرێت بە شێک لە ئەندامانى ناو سک ببینرێت .
4. چاوى نیە واتە کوێرە .
5. بونى ژمارەیەک لە ریشاڵ لە چواردەورەى دەمى ماسیەکە ، کە لەم بروایەداین لەسەریات هەستەوەرى کیمیاوى وە میکانیکى هەیە کە بەکاردەهێنرێت بۆ بەرگرى کردن واتە راکردن لە هەر مەترسییەک وە دەست نیشان کردنى شوێنى نێچیر بۆ راوکردنى وەک سەروچاوەى خۆراک.
6. بونى (2) کەوانى ریشال لە دواى سەر لە هردوو لاى لەش کە بەکاردەهێنرێ بۆ هەناسە .
7. وابروا ئەکرێت کە لە جۆرى ماسی ئێسقانییە .
8. (8) دانە پەرە هەیە کە (1) لەسەر پشتە وە (4) دانە لە بەشى سکى هەیە وە (1) دانە کە بە شێوازى کلکە ، وە ئەمانە بەکاردەهێنرێت لە کاتى مەاە بۆ گۆرینى رووى مەلەکردن وە جولە کردن بۆ سەرەوە وە بەرەو خوار.

توێژینەوەى تایبەت ئەکرێت لە داهاتوو بەمەبەستى پۆلین کردنى جۆری ماسیەکە و دۆزینەوەی زانیارى زانستى تایبەت بەم ماسییە .

A delegation from the koya University( Dr Taha Jalal Omer, Dr Rostam Salam Aziz , Lec Rebwar Tahir Aziz) visit to the area of (Taben) in the governorate of Sulaimani, located 24 km north-east of the Dokan , to 35501 axs of the north and east of 450622 and the rise of 755 m from the sea level

on 5/4/2016 with a view to the holding of a field study scientific type of fisheries was seen for the first time in this region, as a result of the fall of heavy rain has led to the emergence of springs of fresh water and the emergence of this kind of fish from cracks stones in the hot springs, which in the form of caves in large numbers, the springs water is cold and fresh .

Fish feature the following specifications:

1. The length of the Fisheries between 5.20 cm

2. The pink color

3. The skin is scales and transparent so that you can watch the internal innards

4. The absence of any eye ( blind fish)

5. The presence of the fat out on the mouth, believed to be the existence of sensory organs which sealing additives to determine the site and the search for preys.

6. The presence of bilateral Gill arch .

7 Believed to be from fish classified osteichthyes .

8. . Possesses the fish 6 fins ( 1 Dorsal , 2 Pectoral 2 Anal and 1 caudal fins)

Will be discussing the classification type later.


             

Comments